سه‌رۆکی کاتی میسر عه‌دلی مه‌نسور فه‌رمانی دا بۆ ماوه‌ی مانگێـک باری نائاسایی له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که ڕابگه‌یه‌نرێت.
به‌یانـنامه‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی میسر ده‌ڵێت به‌هۆی ئه‌و کاره تێـکده‌رانه‌ی به مه‌به‌ست له دژی ئاسایش و خاکی وڵاته‌که ده‌کرێن و هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌سـتدرێژیـیه‌ی ده‌کرێته سه‌ر داموده‌زه‌گا گشـتی و تایبه‌تیـیه‌کان و کوشتنی هاوڵاتیان به ده‌سـتی که‌سانی سه‌ر به ڕێـکخراو و کۆمه‌ڵه توندڕه‌وه‌کان، بڕیاری ڕاگه‌یاندنی باری نائاسایی درا.
به‌پـێی به‌یانـنامه‌که سه‌رۆکی میسر فه‌رمانی به هێزه چه‌کداره‌کان کردووه یارمه‌تی هێزه‌کانی پـۆلیس بده‌ن له‌م ئه‌رکه‌دا.
له لایه‌کی دیکه محه‌مه‌د به‌رادعی جێـگری سه‌رۆکی کاتی میسر ده‌ستی له کاره‌که‌ی کێشـایه‌وه، ده‌ڵێت ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداراندا نیـیه، چونکه هێشـتا ڕێـگه‌ی ئاشتیـیانه له به‌رده‌مدا مابوو بۆ گه‌یشتن به ڕێـکه‌وتنێـک له‌گه‌ڵ ئیخوانه‌کاندا.
پاشـان گوتویه‌تی ئه‌و له ئاکامه‌که‌ی مه‌ترسی هه‌یه و ئاماده نیـیه به‌رپـرسیارێتی دڵۆپـێـک خوێن له ئه‌ستۆی خۆی بگرێت.