کاربه‌ده‌سـتێـکی ته‌ندروسـتی میسر ده‌ڵێت له ئاکامی پـێـکدادانی هێزه‌کانی ئاسایش و لایه‌نگرانی سه‌رۆکی له‌کار لابراو محه‌مه‌د مورسی له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که 56 که‌س کوژراون.
خالید ئه‌لخه‌تیب به‌رپـرسی به‌شی فریاگوزاری له وه‌زاره‌تی ته‌ندروسـتی میسر به ئاژانسی دهنگوباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسی گوت ڕۆژی چوارشه‌ممه کاتێـک هێزه‌کانی ئاسایش بڵاوه‌یان به خۆپـیشـانده‌ران کرد له هه‌ردوو ناوچه‌ی ڕابعه ئه‌لعه‌ده‌ویـیه و نه‌هزه‌ی قاهیره، 28 که‌س کوژراون. له پارێزگای مینای باشوری پایته‌ختیش 25 که‌س کوژراون و له هه‌ر سێ شاری ئسکه‌نده‌ریـیه و ئه‌سیوت و به‌ن سوه‌یف 3 که‌س کوژراون.
له لایه‌کی دیکه‌وه که‌ناڵی سکای نیوز ڕایگه‌یاند، کامێرامانێـکی له پـێـکدادانه‌کانی قاهیره کوژراوه.
سه‌باره‌ت به‌م پـێشـهاتانهی میسر به‌ڵێن سـاڵح له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئه‌م ڕاپـۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.

Your browser doesn’t support HTML5
ڕاپـۆرتی میسر
پـێـکدادانه‌کانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی میسر