خالید شوانی : تورکومانه‌کانی که‌رکوک ته‌گه‌ره‌ی سه‌ره‌کی به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنه‌کانن

Gen. Mutu Say Poe, chairman of the Karen National Union (KNU), speaks on behalf of armed ethnic rebel groups during three days of talks with government peace negotiators that kicked off Monday, Nov. 4, 2013, in Myitkyina, the capital of Kachin State, Myan

له‌ پارێزگاکانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نه‌کانی پارێزگاکان کران و بڕیاریشه‌ له‌ مانگی یازده‌ی ئه‌مساڵیشدا هه‌مان هه‌ڵبژاردن له‌ پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا بکرێن.

ئه‌وه‌ی هێشتا ئاماژه‌ی پێناکرێت هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوکه‌.
پێشتر وه‌ها دانرابوو یاسایه‌کی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک له‌ په‌رله‌مانی عێراقدا په‌سه‌ند بکرێت به‌لام وه‌ک خالید شوانی، سه‌رۆکی لیژنه‌ی یاسایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵیت فشاره‌کانی هێزه‌کانی ناوچه‌که‌ بۆسه‌ر سه‌رۆکی په‌رله‌مان هۆکارێکه‌ بۆ دواخستنی خستنه‌ ده‌نگدانی ئه‌و به‌رنوسه‌وه‌.

خالید شوانی ده‌ڵێت کاتێک که‌ پرۆژه‌ پێشکه‌ش کرا تا یاسای هه‌ڵبژاردنی که‌رکوک ده‌ربچێت ڕووبه‌ڕووی گه‌لێک ته‌گه‌ره‌ و داوای نه‌گونجاوی هه‌ردوو پێکهاته‌ی عه‌ره‌ب و تورکومانی پارێزگاکه‌ بووه‌وه‌ له‌وانه‌ له‌شکری عێراق بێت و سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی که‌رکوک بکات.

به‌ڵێن ساڵح، وتووێژی له‌گه‌ڵ خالید شوانی کردووه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ له‌گه‌ڵ خالد شوانی