ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت شه‌پـۆلێـکی تیرۆرکردن له لیبیا که‌سانی سیاسی و کاربه‌ده‌سـتان و ئه‌ندامانی هێزه‌کانی ئاسایشی گرتووه‌ته‌وه که ژماره‌یه‌کیان له سه‌رده‌می دیکتاتۆری پـێشووی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی له پـۆستی حکومی‌دا بووبوون.
ڕێـکخراوه‌که ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕاپـۆرتێـکی له‌م باره‌یه‌وه بڵاوکرده‌وه و تیایدا نووسیویه‌تی شه‌پـۆلی تیرۆرکردنه‌کان له زیادبووندایه و هه‌ردوو شـاری بنغازی و ده‌رنه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی لیبیای گرتووه‌ته‌وه و هه‌تا ئێسـتا ده‌سه‌ڵاتداران که‌سیان به‌و کوشتنانه تاوانبار نه‌کردووه.
به‌پـێی ڕێـکخراوه‌که ژماره‌یه‌کی زۆری کوژراوه‌کان ئه‌ندامانی پـۆلیس و هێزه‌کانی ئاسایش بوون و دادوه‌ر و چالاکوانی سیاسیشیان له نێودایه.
جۆ سترۆک جێـگری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئا‌فریکای ڕێـکخراوه‌که ده‌ڵێت ته‌نانه‌ت تاکه که‌سێـکیش له‌سه‌ر ئه‌م کوشتنانه لیپـرسینهوهی له‌گه‌ڵدا نه‌کراوه، ده‌ڵێت ئه‌مه‌ش نیشـانه‌ی شـکستهێنانی حکومه‌ته له هێنانه دی سیسته‌مێـکی دادی چاک له وڵاته‌که‌دا.
ڕێکخراوه‌که باس له‌وه‌ش ده‌کات ژماره‌یه‌ک له کارمه‌ندانی دادی وڵاته‌که گوتویانه هیچ و که‌س و لایه‌نێـک به‌رپـرسیارێتی خۆی له‌و هێرشانه ڕانه‌گه‌یاندووه، وه تاکه که‌سێـک که به تاوانی کوشتنێـکیان ده‌سـتگیرکرابوو، ئه‌ویش هه‌ڵاتووه.