له‌ پـێـکدادانی دوو شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌ سویسرا که‌سێـک گیانی له‌ ده‌سـتده‌دات و 26 بریندارده‌بن

دوو شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌ سویسرا ئێواره‌ی دووشه‌ممه‌ به‌ یه‌کیاندادا و له‌ ئاکامدا شۆفێری یه‌ک له‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌کان گیانی له‌ده‌سـتدا و زیاتر له‌ 26 که‌سیش برینداربوون.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ڕووداوه‌که‌ له‌ کاژمێر 7 ی ئێواره‌ بووه‌ کاتێـک یه‌ک له‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌کان له‌ شـاری لۆزانه‌وه‌ هاتبوو و ئه‌وی دیکه‌یان له‌ شـاری بایرن، له‌ نزیک ناوچه‌ی گرانج پـرێس مارنان له‌ یه‌کیان دا.
گوته‌بێژێـکی پـۆلیس ده‌ڵێت پـێده‌چێت شۆفێری ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ی له‌ بایرنه‌وه‌ هاتبوو پابه‌ندی لایته‌کانی هاتوچۆی سه‌ر هێڵه‌که‌ نه‌بووبێت.