به پێی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، تائێستا زیاتر له سه‌د هه‌زار که‌س له شه‌ڕی ناوخۆی سوریادا کوژراون و به ملیۆنان خه‌ڵک له ناو وڵات‌دا ئاواره بوونه و یانیش له وڵاتانی ده‌وروبه‌ردا بوونه‌ته په‌نابه‌ر.
پنابهرهکان به شێوه‌ی سه‌ره‌کی له وڵاتانی دراوسێ وه‌ک ئۆردن، لوبنان و تورکیا هێندێکیان له عێڕاق و له میسردا ده‌ژین.
پێویستیه سه‌ره‌کیه‌کانی په‌نابه‌رانی سوریا به گشتی گرفتی په‌ناگه‌و پێویستیه‌کانی داودهرمانین.
به پێی ڕاپۆرتان له‌سه‌تا 90ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی سوریا که په‌نایان بردۆته‌به‌ر عێڕاق، له هه‌رێمی کوردستان و زۆربه‌یان له که‌مپی دۆمیز جێگیر بونه و ژماره‌ی په‌نابه‌رانی ئه‌و که‌مپه له نێوان 80،000 تا 100،000 مه‌زنده ده‌کرێت.
چالاکوان ڕۆیار تربه‌سپی له گفتوگۆی له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا دا ده‌ڵێت په‌نابه‌رانی که‌مپی دۆمیز به‌و گه‌رمایه‌ی هاوین له ڕۆشێکی زۆر خه‌راپدا ده‌ژین و بۆنمونه هێندێک جار دوو سه‌ر خێزان له ناو یه‌ک خێوه‌تدا ده‌ژین و چه‌ندین مانگ ده‌بێت چاوه‌ڕێ بکه‌ن تا خێوه‌تیان به‌به‌ر ده‌که‌وێت.
ئه‌و داوا له ڕێکخراوه خێرخوازه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و ڕێکخراوه‌کانی داکۆکیکار له مافه‌کانی مرۆڤ ده‌کات یارمه‌تی ئاواره‌کان بده‌ن چونکه زۆر نه‌خۆشی له‌ناو په‌نابه‌ران دا هه‌ن که له ناو که‌مپه‌که‌دا چاره‌سه‌ر ناکرێن و ئێمه ده‌ترسێن ئه‌و جۆره نه‌خۆشیانه له‌ناو که‌مپه‌که‌دا بڵاو ببنه‌وه.

Your browser doesn’t support HTML5
وتووێژ له‌گه‌ڵ چالاکوان ڕۆیار تربه‌سپی