سه‌رکۆماری هه‌ڵبژێردراوی ئێران حه‌سه‌ن روحانی له چواری مانگی داهاتو به فه‌رمی سوێند ده‌درێت و ده‌بێته سه‌کۆماری ئێران بۆ چوارساڵی داهاتو.
روحانی به‌ڵێنی داوه ڕێگه‌ی میانه‌ڕه‌ویی بگڕێته به‌ر و گفتی داوه زیاتر کراوه‌یی هه‌بێت له‌سه‌ر پرۆگرامی ناو‌کی وڵات که بۆته مایه‌ی ناکۆکی له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا.
له‌هه‌مانده‌م، ڕۆژنامه‌ی واڵستریت جۆڕناڵ به‌م دواییانه ڕایگه‌یاند به‌رێوه‌به‌ری ئۆباما به نیازه گوشار بێنێت تا گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆ نێوان واشنتۆن و تاران به‌رێوه بچێت.
هاوکات، ژماره‌یه‌ک له‌یاسا دانه‌رانی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له نامه‌یکدا بۆ سه‌رۆک ئۆباما داوا ده‌که‌ن تا ده‌رفه‌تی تاقیکردنه‌وه‌ی بدرێت به سه‌رۆکایه‌تی دکتۆر روحانی تا بزاندرێت ئایا بوونی ئه‌و وه‌ک سه‌رکۆماری نوێ ده‌بێته هۆی پیشوهچون بۆ گه‌یشتن به ڕێککه‌وتنێک که پشتڕاستی ده‌کاته‌وه ئێران چه‌کی ناو‌کی وه‌ده‌ست ناهێنێت؟
دوو شاره‌زای کاروباری ئێران و که‌سایه‌تی ئۆپۆزسیۆنی کورد ئه‌حمه‌دی ئه‌سکه‌نده‌ری و عه‌بدوڵا حیجاب لێکدانه‌وه‌یه‌کی ورد ده‌که‌ن سه‌باره‌ت به شیانی ئاساییکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریکا.

Your browser doesn’t support HTML5
مێزگرد: په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو ئێران