دادگایه‌کی ڕووسیا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه بڕیاری 5 سـاڵ زیندانی ده‌رکرد بۆ ئه‌لێـکسی ناڤالنی ڕابه‌ری ئۆپـۆزسیۆن به تاوانی هه‌وڵی پاره خواردن.
سێرگی بلینۆڤ سه‌رۆکی دادگاکه گوتی ئه‌لێـکسی ناڤالنی ته‌مه‌ن 37 سـاڵ له‌و ده‌مه‌ی له سـاڵی 2009 وه‌ک ڕاوێژکاری فه‌رمانڕه‌وای ناوچه‌ی کرۆڤ کاری کردبوو، نه‌خشه‌ی دانابوو بۆ خواردنی 16 ملیۆن ڕۆبڵ که ده‌کاته نزیکه‌ی 500 ملیۆن دۆلار له کۆمپانیایه‌کی ده‌وڵه‌تدا.
ئه‌م ڕابه‌ره‌ی ئۆپـۆزسیۆن لای خۆیه‌وه تۆمه‌ته‌که‌ی ڕه‌تکرده‌وه و ده‌ڵێت بڕیاری دادگاکه مه‌به‌سـتی سیاسی له پشـته‌وه‌یه و ده‌یانه‌وێت بێ ده‌نگی بکه‌ن.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌لێـکسی ناڤالنی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی نۆی سه‌رۆکایه‌تی شـاره‌وانی مۆسـکۆ کاندیدکردووه.
به‌پـێی یاسا ئه‌و چیتر ناتوانێت خۆی بۆ هیچ پـۆسـتێـکی فه‌رمی کاندید بکات.
پـێشـتر گوتبوی ئه‌و ده‌یه‌وێت بـبێته سه‌رۆکی داهاتووی ڕووسیا و پاشـان سه‌رۆک ڤلادیمیر پـوتن و یاریده‌ده‌رانی ڕاپـێچی زیندان بکات.
هه‌روه‌ها ڤلادیمیر پـوتنی زیاتر له خۆی توڕه‌کرد، پاش ئه‌وه‌ی سـاڵی ڕابردوو سه‌رۆکایه‌تی ئه‌و خۆپـیشـاندانه گه‌ورانه‌ی مۆسـکۆی کرد له دژی.