وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری ده‌ڵێت ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان زیاتر له یه‌ک نزیکبوونه‌ته‌وه بۆ ده‌سـتپـێـکردنه‌وه‌ی وتووێژه‌کانی ئاشـتی نێوانیان.
ڕۆژی چوارشه‌ممه له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ناسر جهوده هاوتا ئوردنیـیه‌کان له عه‌ممانی پایته‌خت، به‌ڕێز کێری ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆکی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان و لیژنه‌ی دهسـتپـێشخهری عه‌ره‌بی که بریتیـیه له نه‌بیل ئه‌لعه‌ره‌بی سکرتێری گشـتی کۆمکاری عه‌ره‌ب و ژماره‌یه‌ک وه‌زیر و نوێنه‌رانی وڵاتانی عه‌ره‌ب.
کێری گوتی " پاش کار و هه‌وڵێـکی زۆر توانیمان که‌لێنی نێوان هه‌ردوولا زۆر که‌م بکه‌ینه‌وه."
به‌ڵام له هه‌مان کاتیش‌دا ئاگاهی به هه‌ردوولا دا، هیچ هه‌نگاوێـک نه‌نێن که زیان به پـرۆسه‌که بگه‌یه‌نێت.