ئیخوان ئهلموسلیمینهکانی لایه‌نگری مورسی به‌رده‌وامن له گردبوونه‌وه و خۆپـیشـاندان له به‌رده‌می مزگه‌وتێـکی ناوچه‌ی ڕابعه ئهلعهدهویـیهی قاهیره و داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی محه ممهد مورسی ده‌که‌ن.
له‌شکری میسر له 3ی ئه‌م مانگه مۆرسی له‌سه‌ر کار لادا، له وڵام به خۆنیشاندانی ملیۆنی که یه‌که‌م سه‌رۆکی ئازاد هه‌ڵبژێردراویان تاوانبار کرد ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ته ئیسلامیه‌کان و په‌کی ئابوری وڵاتی خستووه.
له هه‌مانده‌م له ناو چاودێران و شاره‌زایان خوێندنه‌وه‌کان به‌رده‌وامن سه‌باره‌ت به کاریگه‌ری له‌سه‌ر کارلادرانی مورسی و ئیخوان ئه‌لموسلمین به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌کانی ئیسلامی تر له‌مه‌سه‌له‌ی به‌ڕێوه‌بردن له وڵاتانی تردا.
دکتۆر خالید ته‌وه‌کولی ده‌ڵێت کودتای له‌شکری دژ به ڕه‌وشته‌کانی دێموکراسی بو و یه‌کساڵ زۆر که‌مه ببێت به پێواره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا ئیسلامی سیاسی ده‌توانێت سازگاربێت له‌گه‌ڵ دێموکراسی‌دا؟ دکتۆر ته‌وه‌کولی ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی له میسر ڕوویدا به هیچ شێوه‌یه‌ک ناتوانین بڵێن کاری له‌شکر کارێکی دێموکراتیک بو.
دکتۆر ته‌وه‌کولی له‌و باوه‌ڕه دایه خه‌ڵکی ده‌بوایه پشوو فراوانتربان به‌رامبه‌ر به جێگرتنی دێموکراسی و ماوه‌ی زیاتریان دابا به مورسی.
ئه‌و باسی تورکیا ده‌کات که له‌وه‌ی حکومه‌تی ئیسلامی توانیویه‌تی ئیسلامی سیاسی و دێموکراسی له‌گه‌ڵ یه‌کتر سازگار بکات.
بۆ زانیاری زیاتر گوێ له ده‌قی گفتوگۆی مۆعته‌به‌ر شێروانی له گه‌ڵ دکتۆر خالید ته‌وه‌کولی بگره.
Your browser doesn’t support HTML5
وتووێژ له‌گه‌ڵ د. خالید ته‌وه‌کولی