نوێنه‌ری لوبنان له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتی زیاتر له یه‌ک ملیۆن په‌نابه‌ری سوری که به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆی وڵاته‌که‌یانه‌وه هه‌ڵاتوون، وا ئێسـتا له لوبناندان.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له به‌یانـنامه‌یه‌کدا سوپاسی لوبنانی کرد بۆ له‌خۆگرتنی 587 هه‌زار په‌نابه‌ری سوری، به‌ڵام نه‌واف سه‌لام نوێنه‌ری لوبنان له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به په‌یامنێرانی گوت ژماره‌یه‌کی زۆری سوریش هه‌ن که هاتوونه‌ته ناو لوبنانه‌وه خۆیان تۆمار نه‌کردووه و له ماڵی هاوڕێ و خزمانیان ماونه‌ته‌وه. گوتی ژماره‌که له ملیۆنێـک زیاتره.
جگه له په‌نابه‌رانی سوری، مه‌زه‌نده ده‌کرێت 500 هه‌زار په‌نابه‌ری فه‌ڵه‌سـتینیش له لوبناندا هه‌بن.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا، نوێنه‌ره‌که‌ی لوبنان گوتی وڵاته‌که‌ی سنووره‌کانی خۆی داناخات و هیچ پهنابهرێـکیش ناگێڕێته‌وه.
شایه‌نی باسه لوبنان بۆخۆی ژماره‌ی دانیشـتوانی 4.5 ملیۆن که‌سه، بۆیه ئه‌م ژماره زۆره‌ی په‌نابه‌ران ده‌بێته بارێـکی قورس به‌سه‌ر وڵاته‌که‌دا.