وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر ڕۆژی سێشه‌ممه حسێن عه‌ونی بۆتسالی باڵیۆزی تورکیا له قاهیره‌ی بانگهێشتکرد بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له به‌رامبه‌ر ئه‌و لێـدوانانه‌ی له لایه‌ن کاربه‌ده‌سـتانی تورکیاوه سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ناوخۆی میسره‌وه دراون.
حاتم سیف ئه‌لنه‌سر یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر بۆ کاروباری ئه‌وروپا، به‌یانـنامه‌یه‌کی له‌م باره‌یه‌وه ده‌رکرد و تیایدا گوتی ئه‌و لێدوانانه‌ی کاربه‌ده‌سـتانی تورکیا ده‌سـتێوه‌ردانه له کاروباری ناوخۆی میسر. پاشان داوای له تورکیا کرد به هه‌ڵوێستی خۆیدا بچێته‌وه.
پـێشتر کاربه‌ده‌سـتانی تورکیا لابردنی محه‌مه‌د مورسییان به کوده‌تای سه‌ربازی ناودێرکرد و داوا له کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی ده‌که‌ن هه‌ڵوێست له دژی قاهیره وه‌ربگرێت.