گوته‌بێژێـکی ته‌ندروسـتی میسر گوتی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به لایه‌نی که‌م 42 که‌س کوژراون و 300 که‌سیش برینداربوون له میانه‌ی پـێـکدادانی نێوان لایه‌نگرانی محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی له‌کار لابراو و هێزه‌کانی ئاسایش له به‌رده‌م یانه‌ی ئه‌فسه‌رانی پاسه‌وانانی کۆماری له قاهیره‌ی پایته‌خت.
ته‌له‌فیزیۆنی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی میسر به‌یانـنامه‌یه‌کی له‌شـکری له‌م باره‌یه‌وه ڕاگه‌یاند، ده‌ڵێت کۆمه‌ڵێـکی تێرۆرستی چه‌کدار به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌وڵیان دابوو خۆیان بکه‌ن به نێو یانه‌ی ئه‌فسه‌رانی کۆماری و له ئاکامدا ئه‌فسه‌رێـک کوژراوه و 40 که‌سی دیکه برینداربوون.
هه‌روه‌ها له به‌یانـنامه‌که‌دا هاتووه هێزه‌کانی ئاسایش 200 که‌سیان به بڕێـکی زۆری چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ده‌سـتگیرکردووه.
له لایه‌کی دیکه‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆی میسر ده‌ڵێت ئه‌فسه‌رێـکی پـۆلیس و پـۆلیسێـکیش له میانه‌ی پـێـکدادانهکاندا کوژراون.
به‌ڵام کۆمه‌ڵی ئیخوان ئه‌لموسلیمینی لایه‌نگری مورسی ده‌ڵێت هێزه‌کانی له‌شـکر 53 که‌سیان له پـشـتیوانانی مورسی کوشتووه و منداڵیشیان له نێودایه.
پاشان کۆمه‌ڵه‌که له‌سه‌ر فه‌یسبوکی پارته‌که‌ی (پارتی دادپه‌روه‌ری و ئازادی) ، داوای له خه‌ڵـکی کردووه ڕاپه‌ڕن و نووسیویه‌تی " ئه‌ی گه‌لی مه‌زنی میسر ڕاپه‌ڕن له دژی ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت شۆڕشه‌که‌تان به تانک و زرێـپۆش بدزن."
هاوکات محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی سه‌رۆکی پارتی ده‌سـتور و نوێنه‌ری به‌ره‌ی ڕزگارکردنی میسر له‌سه‌ر تویته‌ره‌که‌ی خۆی سه‌رزه‌نشتی ئه‌و توندوتیژیانه‌ی کرد و داوای لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌کی به په‌له و ئاشکرا ده‌کات.