وه‌زیری به‌رگری میسر جه‌نه‌ڕاڵ عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لسیسی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه کۆبووه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی پارتی ده‌سـتور محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی که نوێنه‌رایه‌تی ئۆپـۆزسیۆن ده‌کات و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ شێخی ئه‌زهه‌ر ئه‌حمه‌د ئه‌لته‌یب و پاپای قپـتیـیه‌کان تهوازرۆسی دووه‌م، ئه‌مه‌ش به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و دوا مۆڵه‌ته‌ی له‌شـکر که بۆ لایه‌نه ناکۆکه‌کانی دانابوو به ڕێـکه‌وتنێـک بگه‌ن، کۆتایی پـێبێت.
پـێش ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه فه‌رمانده له‌شـکریـیه‌کانی میسر کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاسایـیان سـازکرد له ژێر ناوی " اجتماع ازمه" واته کۆبوونه‌وه‌ی قه‌یران، به‌ڵام هیچ له باره‌ی ئه‌نجامی کۆبوونه‌وه‌که ئاشـکرا نه‌کراوه.
میسریـیه‌کان له ئه‌مڕۆدا چاوه‌ڕێی کاردانه‌وه‌ی لهشـکرن، له پاش ته‌واوبوونی دوا مۆڵه‌ته‌که‌یان له کاژمێر چواری پاش نێوه‌ڕۆ به کاتی خۆجێی.
له بهیانیـشدا پـێـکدادان له نێوان لایه‌نگر و نه‌یارانی سه‌رۆک مورسی له نزیک زانکۆی قاهیره ڕوویدا و له ئاکامدا 18 که‌س کوژراون و نزیکه‌ی 200 که‌سیش برینداربوون.
شه‌وی ڕابردوو سه‌رۆکی میسر وتارێـکی له ڕێگه‌ی ته‌له‌فیزیۆنه‌وه پـێشـکه‌شکرد و تیایدا ڕه‌تیکرده‌وه ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بـبێت و ئاماده‌یه به خوێنی خۆی قوربانی بدات بۆ پاراستنی به گوته‌ی خۆی شه‌رعیـیه‌تی سه‌رۆکایه‌تیـیه‌که‌ی.
پاش ئه‌م وتاره‌ی سه‌رۆک مورسی ئه‌نجومه‌نی باڵای هێزه چه‌کداره‌کانی میسر له‌سه‌ر فه‌یسبوکه‌که‌ی خۆی ڕاگه‌یاندنێـکی بڵاوکرده‌وه و تیایدا گوتی له‌شـکر ئاماده‌یه هه‌تا مردن به‌رگری له گه‌لی میسر بکات.