پرسی درێژکردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بۆ دوو ساڵی تر کاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆری به دوای خۆیدا هێناوه هه‌م له ناو لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات و هه‌میش له ناو ئۆپزسیۆنه‌کاندا.
یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان یه‌کێکه له‌و دوو لایه‌نه‌ی ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمه‌که‌دا و ئێستاش ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه و ناڕه‌زایی بۆته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و پشتیوانیه‌ی له‌و به‌رنوسه‌ی کرد بۆ درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم .
ئه‌م ڕه‌خنه و ناڕه‌زاییانه هه‌ر ته‌نها له لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆنه‌وه نه‌بوه‌ون به‌ڵکو له ناو ئه‌ندامان و لایه‌نگارنی یه‌کێتیشدا هه‌ن.
عادل موراد، سکرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ده‌ڵێت ده‌بوایه ئه‌و بڕیاره‌ی مه‌کته‌بی سیاسی به ئاگاداری ئه‌نجومه‌ن و سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیش بووایه.
دکتۆر دانا سه‌عید سۆفی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێم له‌سه‌ر لیستی فراکسیۆنی کوردستانی (پشکی یه‌کێتی) ده‌ڵێت ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مان نایاساییه و زیانیشی بۆ پرۆسه‌ی دیموکراتی هه‌رێمه‌که ده‌بێت .
به‌ڵێن ساڵح له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌کانی له‌گه‌ڵ عادل موراد و دکتۆر دانا سه‌عید سۆفی ڕاپۆرتێکی ئاماده‌کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه:
یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان یه‌کێکه له‌و دوو لایه‌نه‌ی ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمه‌که‌دا و ئێستاش ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه و ناڕه‌زایی بۆته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و پشتیوانیه‌ی له‌و به‌رنوسه‌ی کرد بۆ درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم .
ئه‌م ڕه‌خنه و ناڕه‌زاییانه هه‌ر ته‌نها له لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆنه‌وه نه‌بوه‌ون به‌ڵکو له ناو ئه‌ندامان و لایه‌نگارنی یه‌کێتیشدا هه‌ن.
به‌ڵێن ساڵح له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌کانی له‌گه‌ڵ عادل موراد و دکتۆر دانا سه‌عید سۆفی ڕاپۆرتێکی ئاماده‌کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه:
Your browser doesn’t support HTML5