سه‌رۆک ئۆباما له دوایـین ویزگه‌ی گه‌شته‌که‌ی بۆ سێ وڵاتی ئافریکا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گه‌یشته تانزانیا و له لایه‌ن هه‌زاران تانزانیـیهوه له فڕۆکه‌خانه‌ی ژوولیۆس نێرۆری شـاری دار ئهسـسهلام پـێشـوازی لێـکرا.
سه‌رۆک ئۆباما ڕاسته‌وخۆ بۆ وتووێژکردن له‌گه‌ڵ جاکایا کیکویتی سه‌رۆکی تانزانیا ڕۆیشت و پاشـان کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش بۆ هه‌ردوو سه‌رۆک سـازکرا. به‌ڕێز کیکویتی گوتی کۆمه‌کی ئه‌مه‌ریکا له ڕێـگه‌ی ئاژانسی Millennium Challenge Corporation وه یارمه‌تی خه‌ڵـکی وڵاته‌که‌ی داوه له ده‌ست گه‌یشتنیان به خوێندن و خۆراک و ئاو و کاره‌با.
بڕیاره سه‌رۆک ئۆباما له‌وێ له‌گه‌ڵ کارداراندا کۆبـبێته‌وه و وتارێـکیان پـێشـکه‌ش بکات.
تانزانیا یه‌کێـکه له‌و هه‌شت وڵاته‌ی خوار بیابانی گه‌وره‌ی ئافریکا که سه‌رۆک ئۆباما ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕایگه‌یاند که‌وا یارمه‌تی ده‌درێن بۆ زیاکردنی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی کاره‌با.
سه‌رۆک ئۆباما له زانکۆی کیپ تاونی ئا‌فریکای باشور گوتی بڕی 7 ملیار دۆلار بۆ ئه‌م به‌رنامه‌یه ته‌رخانده‌کرێت تاوه‌کو به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی کاره‌با له هه‌رێمه‌که‌دا بۆ دوو هێنده‌ی زیابکرێت.