ئاژانسی دهنگوباسی فه‌رمی میسر ده‌ڵێت 5 وه‌زیری وڵاته‌که کۆبوونه‌ته‌وه به مه‌به‌سـتی تاووتوێکردنی ده‌سـت له کارکێشـانهوهیان و چوونیان بۆ ڕیزی ئه‌و خۆپـیشـانده‌رانه‌ی له دژی سه‌رۆک مورسی گردبوونه‌ته‌وه.
ئاژانسی دهنگوباسی مینا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی هه‌ر یه‌ک له وه‌زیری گه‌یاندن و وه‌زیری گه‌شتوگوزار و وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ کاروباری یاسایی و وه‌زیری کاروباری ژینگه و وه‌زیری ئاو و ئاوه‌ڕۆ، هه‌موویان له وه‌زاره‌تی گه‌یاندن له ڕۆژئاوای قاهیره کۆبوونه‌ته‌وه.
هه‌واڵی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م وه‌زیرانه پاش ئه‌وه هات که ڕێـکخه‌رانی خۆپـیشـاندانه‌کانی دژی سه‌رۆک مورسی 5 ی ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌یان داناوه وه‌ک دوا مۆڵه‌ت بۆ ده‌سـتبه‌رداربوونی له ده‌سه‌ڵات. هه‌روه‌ها داوایان له له‌شـکر و پـۆلیس کرد به ئاشـکرایی پشـتیوانی له خۆپـیشـانده‌ران بکه‌ن.
ڕۆژی شه‌ممه به سه‌دان هه‌زار میسری ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کانی وڵاته‌که و زۆربه‌یان داوای ده‌ستبه‌رداربوونی سه‌رۆک محه‌مه‌د مورسیان کرد له ده‌سه‌ڵات.