به‌پـێی هه‌واڵه‌کانی له شـارۆچکه‌ی عاموده‌ی کوردنشینی سوریاوه هاتوون له ناکۆکی نێوان لایه‌نه کوردیـیه‌کاندا شه‌وی پـێـنجشه‌ممه 4 که‌س کوژراون و ژماره‌یه‌ک برینداربوون.
لایه‌نه‌کانی نه‌یاری پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک (په‌یه‌ده) ده‌ڵێن چه‌کدارانی ئه‌و پارته ته‌قه‌یان له خۆپـیشـاندانێـکی ئاشـتیـیانه کردووه و 3 که‌سیان کوشتووه و چه‌ندین که‌سیشیان بریندارکردووه.
عه‌بدولباقی یوسف ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی یه‌کێتی کورد له سوریا له وتووێژێـکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی شه‌وی پـێنجشه‌ممه ئه‌ندامانی په‌یه‌ده له عاموده ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران کردووه تاوه‌کو نه‌یه‌نه سه‌ر شه‌قامه‌کان.
به‌ڵام ناسر حه‌جی مه‌نسور ئه‌ندامی کۆمسیۆنی ڕابه‌رایه‌تی په‌یه‌ده ده‌ڵێت سه‌ره‌تا له لایه‌نی خۆپـیشـانده‌رانه‌وه ته‌قه له هێزێـکی په‌یه‌ده کراوه و ئه‌وانیش وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه و ئه‌و زیانه گیانیانه که‌وتوونه‌ته‌وه.
ڕۆبین ڕه‌شوان له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا هه‌ردوو وتووێژه‌که‌ی ئه‌نجام داوه.

Your browser doesn’t support HTML5
وتووێژی عه‌بدولباقی یوسف
Your browser doesn’t support HTML5
وتووێژی حه‌جی مه‌نسور