سکرتێری گشتی پارتی ئایندهی کوردستان خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق کاندید ده‌کات و ده‌ڵێت به‌ڵێ له هه‌رێم خه‌ڵک و سه‌رکرده هه‌ن ده‌توانن به‌شداری له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا بکه‌ن و هیواداریشه هه‌ڵبژاردنه‌که وێران و نه‌وێرانی تیادا نه‌بێت.
قادر عه‌زیز ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بێتوو ئۆپزسیۆن له هه‌رێمی کوردستانی عێراق گه‌یشتنه ڕێکه‌وتنێک له‌سه‌ر هه‌بوونی کاندیدێکی به‌هێز بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ئه‌وا له پێشه‌بڕکێکانی هه‌ڵبژاردن ده‌کشێته‌وه له‌و ڕوانگه‌یه‌ی وه‌ک ده‌ڵێت "نابێت ئۆپزسیۆن دوو کاندیدی هه‌بێت بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه تا ده‌نگه‌کان دابه‌ش نه‌بن".
به‌ڕێز عه‌زیز ده‌شڵێت ئه‌و ئه‌رکانه‌ی له ماوه‌ی هه‌شت ساڵی ڕابردوودا سه‌رۆکی ئێستای هه‌رێمی کوردستانی عێراق مه‌سعود بارزانی نه‌یتوانیوه بیکات، ئه‌م هه‌وڵی به جێگه‌یاندنی ده‌دات له‌وانه کارکردن وه‌ک سه‌رۆکێکی بێلایه‌ن و هه‌روه‌هاش کارکردن بۆ ده‌ربازکردنی هه‌رێمه‌که له فه‌رمانڕه‌وایه‌تی تاک لایه‌نه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، قادر عه‌زیز سکرتێری گشتی پارتی ئایندهی کوردستان و کاندید بۆ پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌ڵێت پلانی ئابوریشی هه‌یه بۆ باشتر کردنی بژێوی ژیانی خه‌ڵک له هه‌رێمه‌که‌دا و پلانه‌که‌شی له‌سه‌ر بنچینه‌ی دابه‌شکردنێکی یه‌کسانانه‌ی بودجه‌ی هه‌رێمه و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر داهاته‌کانی هه‌رێم ته‌خشان و په‌خشان نه‌کرێت و ئه‌و بودجه‌یه به شێوه‌یه‌کی زانستیانه به‌رنامه‌ڕێژی بۆ بکرێت ئه‌وا کێشه‌کانی هه‌رێمه‌که به شێوه‌یه‌کی گونجاو چاره‌سه‌ر ده‌کرێن.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:

Your browser doesn’t support HTML5
وتووێژ له‌گه‌ڵ قادر عه‌زیز