کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی هه‌ردوو پارێزگای موسڵ و ئه‌نباری ڕاگه‌یاند. ده‌ڵێت لیستی برایه‌تی و پـێکه‌وه ژیان له موسڵ سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌سـتهێناوه.
کۆمسیۆن ده‌ڵێت لیستی برایه‌تی 173 هه‌زار و 687 ده‌نگی هه‌بووه و 11 کورسی له کۆی 39 کورسیـیه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکه بردووه‌ته‌وه. لیستی موته‌حیدون (متحدون) که 129 هه‌زار و 556 ده‌نگی هێناوه به پله‌ی دووه‌م هاتووه و 8 کورسیـیان به‌ده‌سـتهێناوه. پاشـان لیستی وه‌فا بۆ نه‌ینه‌وا (الوفاء لنینوی) پله‌ی سێـیه‌می هێناوه و 4 کورسی به‌ده‌سـتهێناوه.
له پارێزگای ئه‌نبار، لیستی موته‌حیدون به پله‌ی یه‌که‌م هاتووه و 8 کورسی بردووه‌ته‌وه، پاشان عابیرون به پله‌ی دووه‌م بووه و 5 کورسی به‌ده‌سـتهێناوه. لیستی عێراقیه‌ی عه‌ره‌بی به پله‌ی سێـیه‌م هاتووه و 4 کورسی بردووه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامه‌کانی موسڵ ئه‌میر گۆران په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له موسڵ ڕاسته‌وخۆ له به‌رنامه‌کانی ڕادیۆ ڕاپـۆرتێـکی پـێشـکه‌شکرد.

Your browser doesn’t support HTML5
ڕاپـۆرتی ئه‌میر گۆران