ڕابه‌ری کۆمه‌ڵێـکی چه‌کداری شیعه‌ی عێراق به‌رپـرسیارێـتی کۆمه‌ڵه‌که‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نێت له‌و هێرشه موشه‌کیـیه‌ی ڕۆژی شه‌ممه کرایه سه‌ر که‌مپـی حوڕیـیه‌ی موجاهیدینی خه‌لق له نزیک به‌غدا و بووه مایه‌ی کوژرانی 3 که‌س که دووانیان ئه‌ندامی موجاهیدین بوون و ئه‌وی دیکه‌یان عێراقی بوو. هه‌روه‌ها 9 ئێرانی و 7 عێراقیش برینداربوون.
واسق ئه‌لبه‌تات (واثق البطاط) ڕابه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی له‌شـکری موختار له لێـدوانێـکدا بۆ ئاژانسی دهنگوباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی 18 موشه‌کیان گرتووه‌ته که‌مپه‌که و به‌ڵێنی دا له هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر موجاهیدین خه‌لق به‌رده‌وام ده‌بن ئه‌گه‌ربێت و له ماوه‌ی 10 ڕۆژدا عێراق جێنه‌هێڵن.