دوابه‌دوای مشت و مڕێکی چه‌ند مانگه و پشێوی سیاسی نێوان لایه‌نه‌کان له‌سه‌ر خستنه ڕیفراندۆمی به‌رنوسی ده‌ستور، سه‌رۆکی هه‌رێم ڕوانینی لایه‌نه‌کان ده‌نێرێته په‌رله‌مان به مه‌به‌ستی پێکهێنانی کۆده‌نگی له‌سه‌ر ئه‌م به‌رنوسه.
ئایا ئه‌م کۆده‌نگیه ده‌کرێت وه‌ک سازانی نیشتیمانی لێی بڕوانرێت له‌سه‌ر پرسی ده‌ستور؟
لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن له هه‌رێمی کوردستانی عێراق به گومانه‌وه ده‌ڕواننه ئه‌م داوایه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم و باس له ژماره‌یه‌ک شییان ده‌که‌ن.
زۆرێک له شاره‌زا له‌و بڕوایه‌دان پێویسته گه‌ر وتووێژه‌کان له‌سه‌ر ده‌ستوری هه‌رێم ده‌ستپێکرده‌وه ئه‌وا به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌کان بخرێته سه‌رو هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه حیزیهکانهوه.
له میزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌ڵێن ساڵح پرسی ده‌ستور و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ په‌رله‌مان له گه‌ڵ میوانه‌کانیدا ده‌خاته به‌ر باس.
میوانه‌کانی مێزگرده‌که:
دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک، پسپۆڕی سیاسی له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین
دکتۆر که‌نعان حه‌مه غه‌ریب، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی
زانیاری زیاتر له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه:
دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک: خاڵی گرنگ له ده‌ستوردا ته‌نها نوسینه‌وه‌که‌ی نییه به‌ڵکو وه‌رگێڕانیه‌تی بۆ پراکتیک.
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق پێشتر جه‌ختی له‌وه ده‌کرده‌وه که ده‌بێت ئه‌م به‌رنوسی ده‌ستوره بخرێته ڕیفراندۆمه، بۆیه پرسیار له‌وه‌دایه له ئێستادا چ گۆڕانێک هاته ئاراوه تا دید و بۆچونه‌کانی لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێم ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان بکرێت تا تاووتوێ بکرێن به مه‌به‌ستی دروستبوونی کۆده‌نگی.ئایا ئه‌م کۆده‌نگیه ده‌کرێت وه‌ک سازانی نیشتیمانی لێی بڕوانرێت له‌سه‌ر پرسی ده‌ستور؟
لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن له هه‌رێمی کوردستانی عێراق به گومانه‌وه ده‌ڕواننه ئه‌م داوایه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم و باس له ژماره‌یه‌ک شییان ده‌که‌ن.
دکتۆر که‌نعان حه‌مه غه‌ریب: پرسیار له‌وه‌دایه ئایا ئه‌م بڕیاره‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم چه‌ندێک ڕژدی تیادایه بۆ سازانی نیشتیمانی.
هه‌ندێک ده‌نگۆ له ئێستادا باس له‌وه ده‌که‌ن لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن و ده‌سه‌ڵات ڕێکه‌وتوون له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان و له به‌رامبه‌ردا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان گه‌ڕی سێهه‌می سه‌رۆکایه‌تی وه‌ربگرێته‌وه.زۆرێک له شاره‌زا له‌و بڕوایه‌دان پێویسته گه‌ر وتووێژه‌کان له‌سه‌ر ده‌ستوری هه‌رێم ده‌ستپێکرده‌وه ئه‌وا به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌کان بخرێته سه‌رو هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه حیزیهکانهوه.
له میزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌ڵێن ساڵح پرسی ده‌ستور و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ په‌رله‌مان له گه‌ڵ میوانه‌کانیدا ده‌خاته به‌ر باس.
میوانه‌کانی مێزگرده‌که:
دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک، پسپۆڕی سیاسی له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین
دکتۆر که‌نعان حه‌مه غه‌ریب، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی
زانیاری زیاتر له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه:
Your browser doesn’t support HTML5
مێزگرد: به‌رنوسی ده‌ستوری هه‌رێم بۆ په‌رله‌مان