خۆپیشانده‌رانی تورکیا په‌یمانی به‌رده‌وام بوونیان له‌ خۆپیشاندان ده‌ده‌ن

خۆپیشانده‌رانی تورکیا پیمانی ده‌ده‌ن به‌رده‌وام بن له‌ خۆپیشاندانه‌کانیان له‌ مه‌یدانی ته‌قسیمی ئه‌سته‌نبوڵ و ده‌ڵێن حکومه‌ت داواکارییه‌کانیانی پشتگوێ خستووه‌.
کۆمیته‌ی پشتیوانی له‌ ته‌قسیم، که‌ نوێنه‌رایه‌تی خۆپیشانده‌ران ده‌کات، له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند ئه‌وان باخچه‌که‌ چۆڵ ناکه‌ن سه‌ره‌ڕانی داواکای حکومه‌ت بۆ چۆڵ کردنی و په‌یمانی سه‌رۆک وه‌زیری ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆردوگان تا بڕیاری پرۆژه‌ مشتومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی ئه‌و باخچه‌یه‌ بخاته‌ به‌رده‌م دادگا.
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌ پۆلیسی تورکیا ده‌یان خۆپیشانده‌ری له‌ ئانکه‌ره‌ی پایته‌ختی تورکیا ده‌ستگیر کرد.