نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت کوشتنی نزیکه‌ی 93 هه‌زار که‌س له شه‌ڕی ناوخۆی سوریادا پشتڕاست کراوه، هه‌رچه‌نده ده‌ڵێت ژماره ڕاسته‌قینه‌که ڕه‌نگه زۆر له‌وه‌ش زیاتر بێت.
له به‌یاننامه‌یه‌کی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌دا ئۆفیسی مافه‌کانی مرۆڤی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دانی به‌وه‌دانا ئه‌و ئاماره نوێیه‌ی که تا کۆتایی مانگی چواره له ڕاستیدا که‌مترین ژماره‌یه که مه‌زه‌نده کراوه. ئه‌م ئاماره ئه‌وه‌ش نیشان ده‌دات که ناکۆکییه‌که قووڵتر بۆته‌وه.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕاشدهگهێنێت له مانگی 7 ی ڕابوردووه‌وه هه‌مو مانگێک زیاتر له 5 هه‌زار که‌س له سوریا ده‌کوژرێن.
ناڤی پیلای، کاربه‌ده‌ستی باڵای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ مافه‌کانی مرۆڤ، ده‌ڵێت ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که له ماوه‌ی ساڵی ڕابوردووه‌وه ناکۆکییه‌که ئێجگار خراپ بووه.
ناوبراو ده‌شڵێت نزیکه‌ی 6 ملیۆن که‌س ئاواره بوون. هه‌ر یه‌کێک له‌وانه‌ی که کوژراون کهسو کاریان هه‌یه، خێزانیان هه‌یه ,
ڕاپۆرته‌که ئاماژه به‌وه ده‌کات که به‌لایه‌ن که‌م 6،500 مناڵ‌یش به‌هۆی شه‌ڕه‌که‌ی سوریا کوژراون. هاوکات به‌ڵگه‌ش هه‌ن که نیشان ده‌ده‌ن منداڵان ئه‌شکه‌نجه دراون و یان له‌گه‌ڵ خێزانه‌کانیان کوژراون.