زۆرێک له چاو‌دێر له‌وبڕوایه‌دان په‌سه‌ندکردنی یاسای نه‌وت و گاز ههنگاوێکی سه‌ره‌کیه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکیه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
قاسم موحه‌مه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی له‌و بڕوایه‌دایه پێویسته به‌رنوسی ئه‌و یاسایه له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌ماندا لایه‌نه‌کان ڕێکه‌وتنی له‌سه‌ر بکه‌ن ئه‌وجا بچێته په‌رله‌مانه‌وه بۆ په‌سه‌ندکردنی چونکه وه‌ک ده‌ڵێت په‌سه‌ندکردنی ئه‌و یاسایه به‌بێ سازانی نیشتیمانی هه‌رگیز له په‌رله‌ماندا په‌سه‌ند ناکرێت.
به‌ڕێز موحه‌مه‌د که بڕیارده‌ری له لیژنه‌ی نه‌وت و گازه له په‌رله‌مانی عێراق ده‌شڵێت
ژماره‌یه‌ک ڕێکه‌وتن هه‌بووه پێشتر له‌سه‌ر به‌رنوسی یاسای نه‌وت و گاز و پێشده‌چێت سازانه‌که له‌سه‌ر ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ی ساڵی 2007 بکرێت له‌گه‌ڵ ده‌ستکاریکردنه‌کانی ئه‌وکاته له یاساکه‌دا کراوه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز موحه‌مه‌د ئاماژه‌ش به گرنگی یاسای نه‌وت و گاز ده‌کات وه‌ک ده‌ڵێت هێنده‌ی ده‌ستوری عێراق مه‌ترسیدار و گرنگیشه چونکه په‌یوه‌ندی به داهاتی وڵاته‌که‌وه هه‌یه و له سه‌دا 93 ی داهاتی عێراقیش له‌سه‌ر نه‌وته.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:

Your browser doesn’t support HTML5
وتووێژ له‌گه‌ڵ قاسم موحه‌مه‌د