گه‌وره دانوستاندکاری پێشوی ناو‌کی ئێران که ئێستا کاندیده بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌فته‌ی ئایندهی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی ئێران په‌یمانی جێگیرکردنی ئابوری وڵاته‌که ده‌دات و ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر به سه‌رۆکی داهاتووی وڵاته‌که هه‌ڵبژێردرا ئه‌وا سیاسه‌ته ده‌ره‌وه‌ییه‌کانی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆکی ئێستای ئێران ده‌گۆڕێت.
حه‌سه‌ن ڕوحانی ڕۆژی شه‌ممه له لێدوانێکیدا بۆ لایه‌نگرانی له تاران ئه‌رکی سه‌ره‌کی خۆی له ڕووی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ییه‌وه ئاشتبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه‌دا و دوورخستنه‌وه‌ی ئێرانه له شێوازی شه‌ڕانگێزی و توندڕه‌ویی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و به سوربونیشهوه باس له‌وه ده‌کات که نابێت ئه‌زمونه‌کانی هه‌شت ساڵی ڕابردووی ئێران دووباره ببنه‌وه.
سه‌رۆکی ئێران کۆنترۆڵی نییه به‌سه‌ر دۆسێ سه‌ره‌کیه‌کانی وه‌ک ڕێبازی ناو‌کی، به‌ڵام ئه‌و سه‌رۆکه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کی نزیکی له‌گه‌ڵ ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی ڕابه‌ری کۆماری ئیسلامی‌دا هه‌بێت ئه‌وا ده‌شێت کاریگه‌ریه‌کی هه‌بێت.
ڕوحانی لۆمه‌ی سه‌رۆکی ئێستای ئێران ده‌کات بۆ باری خراپی ئابوری وڵاته‌که و ده‌ڵێت به‌د به‌ڕێوه‌بردنه‌کانی و ڕێبازه توندڕهوانهکهی سزاکانی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندووه و ده‌شڵێت پێویسته ئێران ده‌ستکه‌وته‌کانی خۆی له بواری ناوکیدا بپارێزێت و کار بۆ هه‌ڵگرتنی سزاکان بکرێت له ڕێی په‌یوه‌ندیه‌کی بابه‌تیانه‌وه له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه‌دا.
ڕوحانی یه‌کێکه له‌و هه‌شت کاندیده‌ی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نیگه‌هبانه‌وه په‌سه‌ندکرا تا ببێته کاندید له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئێران بۆ جێگرتنه‌وه‌ی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد.