حکومه‌تی نه‌مسـا ده‌ڵێت ئه‌و 377 سه‌ربازه‌ی خۆی ده‌کێشێته‌وه که له نێو هێزی ئاشـتی پارێزی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندان له به‌رزایـیه‌کانی گۆلانی نێوان سوریا و ئیسرائیل‌دا.
ڕاوێژکاری نه‌مساوی ڤێرنه‌ر فه‌یمان و جێـگره‌که‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه مایکڵ سپـیندێلێگهر له به‌یانـنامه‌یه‌کی هاوبه‌شـدا گوتیان ڕووداوه‌کانی ئه‌مڕۆ نیشـانیان دا چیتر ناکرێت له‌وه زیاتر چاوه‌ڕێ بکه‌ن، بۆیه بڕیاریان دا سه‌ربازانی وڵاته‌که‌یان له‌و هێزه ئاشتی پارێزه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا بکێشنه‌وه تاوه‌کو له سه‌لامه‌تیـیان دڵنیا بـبن.
ئه‌م بڕیاره‌ی نه‌مسا پاش ئه‌وه هات که چه‌کدارانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا به‌یانی ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر ده‌روازه‌ی سنووری قونه‌یته‌ره‌ی له به‌رزایـیه‌کانی گۆلاندا. پاشـان هێزه‌کانی ڕژێمی سوریا له پاش نیوه‌ڕۆدا توانیان جارێـکی دیکه کۆنتڕۆڵی ده‌روازه‌که بکه‌نه‌وه. سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاسایشی ئیسرائیل هه‌واڵه‌که‌ی پـشـتڕاستکردهوه و گوتی هێشـتا ده‌نگی ته‌قه و ته‌قینه‌وه دێت، به‌ڵام که‌متر به به‌راورد له‌گه‌ڵ به‌یانیدا.
جێی ئاماژه‌یه نه‌مسا زۆرترین ژماره‌ی سه‌ربازی هه‌یه له‌و هێزه ئاشـتی پارێزه‌ی نێوان ئیسرائیل و سوریادا هه‌ن که ژماره‌یان نزیکه‌ی 900 سه‌ربازه.