کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار جلوبه‌رگی هێزه ئاسایشیـیه‌کانیان پـۆشیوه و خاڵێـکی پشـکنینی سـاخته‌یان له ناوچه‌یه‌کی دوره ده‌سـتی پارێزگای ئه‌نبار داناوه و به لایه‌نی که‌م 14 که‌سیان کوشـتووه.
پـێده‌چێت چه‌کداره‌کان به دوای که‌سانی شیعه ئاینزادا گه‌ڕابن له‌و ناوچه‌یه‌ی ده‌که‌وێته ڕۆژئاوای شـاری که‌ربه‌لاوه له نزیک شـارۆچکه‌ی نوخه‌یب.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌شڵێن چه‌کداره‌کان سه‌یری ناسـنامه‌ی ئه‌و که‌سـانه‌یان کردووه که به ئۆتۆمبیل به‌و ناوچه‌یه‌دا هاتوچۆیان کردووه. دواتر ئه‌و 14 که‌سه‌یان جیاکردووه‌ته‌وه و به گولـله له سه‌ریان داون و ناسـنامهکانیان له پاڵیان فڕێ داون. له نێو کوژراوه‌کاندا پـۆلیس و سه‌رباز هه‌ن له‌گه‌ڵ که‌سـانی سیڤیلی خه‌ڵـکی که‌ربه‌لای زۆرینه شیعه.