مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆکی فه‌له‌ستینییه‌کان داوای له ڕامی حهمدهڵڵای که‌سایه‌تی ئه‌کادمی کردووه کابینه‌ی نوێی فه‌له‌ستینییه‌کان له که‌ناری ڕۆژئاوا پێکبهێنێت.
حهمدهڵڵا سه‌رۆکی زانکۆی ئهلنهجاحه له نابلس، و له‌وێ پرۆفیسۆری زمانی ئینگلیزیشه. بڕیاره جێگای سه‌لام فه‌یاز بگرێته‌وه که له مانگی چواردا ده‌ستیله‌کارکێشایه‌وه و به‌فه‌رمی له‌م مانگه واز له کاره‌که‌ی ده‌هێنێت. فه‌یاز که‌سێکه که له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا خوێندنی ته‌واو کردبوو و زۆر جار له‌گه‌ڵ مه‌حمود عه‌باسدا ناکۆکی له‌نێوانیان ڕوویده‌دا.
حهمدهڵڵا ئه‌ندامێکی پارتی فه‌تحی مه‌حمود عه‌باسه و به‌رپرسی بازاری گۆڕینه‌وه پشک بوو و له ساڵی 2002 یشدا ڕێبه‌رایه‌تی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی فه‌له‌ستینییه‌کانی ده‌کرد.