جه‌مال نه‌جاری:ئه‌مریکا ده‌یه‌وێ خه‌ڵکی ئێران له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌روه‌ له‌ په‌ێوه‌ندی دا بن

Jamal Najari

وڵاته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا هه‌ندێ له‌ سزاکانی به‌رامبه‌ر به‌ ئێران هێونکردوه‌ته‌وه‌ له‌ نێوانیان ته‌لیفۆنه‌کانی موباێل و هه‌ندی شت و مه‌کی ئه‌لیکترۆنی و بۆ یه‌کمین جار ده‌کرێ Apple IPhone ره‌وانه‌ێ ئێران بکرێت.
ڕۆژنامه‌وان جه‌مال نه‌جاری له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت"ئه‌و هه‌نگاوه‌ له‌ ڕاستای ئه‌وه‌دا دێت که‌ وه‌کو هاوکاری له‌ گه‌ڵ هاوڵاتیانی ئێرانی بۆ ئه‌وه‌ی په‌ێوه‌ندی هاوڵاتیانی ئێرانی له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه‌ نه‌پچڕێ، کاک جه‌ماڵ هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ده‌وڵه‌تی ئوباما ده‌یه‌وێ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک خه‌ڵکی ئێران له‌گه‌ڵ دونیا ده‌روه‌ له‌ په‌ێوه‌ندیدا بن به‌ڵام ده‌وڵه‌تی ئێران که‌ به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌چێت هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌دات به‌ داخستنی ئینترنێتی جیهانی و په‌ێوه‌ندی هاوڵاتیانی ئێرانی له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌روه‌ سنوردار بکاته‌وه‌".

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژی جه‌مال نه‌جاری