سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق سه‌رکرده‌کانی لایه‌نه سیاسیه‌کانی وڵاته‌که بانگهێشتی ماڵی خۆی ده‌کات به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌یه‌ک بۆ کێشه‌کانی عێراق.
سه‌رچاوه عێراقیه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ماڵی عه‌مار ئه‌لحه‌کیم به یه‌ک له ئامێزگرتنی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیر و ئوسامه ئه‌لنوجه‌یفی سه‌رۆکی په‌رله‌مان کۆتایی هاتووه.
دکتۆر له‌تیف موسته‌فا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌وبڕوایه‌دایه ئه‌و جۆره کۆبوونه‌وانه له‌وانه‌یه هێوربوونه‌وه‌یه‌کی کاتییانه‌ی ڕه‌وشه‌که به دوای خۆیدا بێنێت به‌ڵام نابێته مایه‌ی چارهسهرکردنێکیی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی بارودۆخی عێراق.
له‌م کۆبونه‌وه‌یه‌ی ماڵی حه‌کیمدا ، موقته‌دا ئه‌لسه‌در، سه‌رۆکی لایه‌نی سه‌دریه‌کان، دکتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆکی لیستی ئه‌لعێراقیه، هه‌روه‌هاش مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌شدارییان نه‌کرد.
سه‌باره‌ت به‌و په‌یامه‌ی موقتهسا ئه‌لسه‌در ئاڕاسته‌ی لایه‌نه ناکۆکه‌کانی عێراقی کردووه دکتۆر له‌تیف موسته‌فا ده‌ڵێت لایه‌نی سه‌دریه‌کان هه‌میشه ده‌خوازن وه‌ها خۆیان نیشان بده‌ن که خاڵی کۆکه‌ره‌وه‌ی لایه‌نه‌کانن و ئێستا عێراقیه‌کان ده‌زانن سه‌دریه‌کان چ جۆره یاریه‌ک ده‌که‌ن.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر له‌تیف موسته‌فادا کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:

Your browser doesn’t support HTML5
وتووێژ له‌گه‌ڵ دکتۆر له‌تیف موسته‌فا