له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی عێراق وه‌ک زۆرێک له چاو‌دێر ده‌ڵێن کارێکی سانا نییه، لایه‌نه عێراقیه‌کانیش به‌رده‌وامن له گوناهبارکردن و لۆمه‌کردنی یه‌کتر بۆ ئه‌و ڕه‌وشه‌ی وڵاته‌که‌یان.
له سه‌روبه‌ندی ناکۆکیه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا زۆر جار یه‌ک ئه‌وی تریانی به تێکدانی ڕه‌وشی ئاسایشی و سیاسی وڵاته‌که تاوانبار ده‌کرد.
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کورد ده‌ڵێت سیاسه‌ته‌کانی مالیکی بۆ پشتیوان کردنی میلیشیا شیعه‌کان و بڕوانه‌بوون به هاوبه‌شی نیشتیمانی قه‌یرانه‌کانی عێراقی به ئاڕاسته‌یه‌کی ترسناکدا بردووه.
ده‌وڵه‌تی یاساش له به‌غدا ده‌ڵێت هه‌ولێر به نیازی جیابوونه‌وه و پارچه پارچه‌کردنی عێراقه و بۆ تێکدانی ڕه‌وشی ئاسایشیش داڵده‌ی ڕێکخراوه تێرۆریستیه‌کان ده‌دات و داراییشیان بۆ دابین ده‌کات.
دواترینی ئه‌و جۆره ڕاگه‌یاندنانه له زاری دکتۆر ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی سه‌رۆکی کۆنگره‌ی نیشتیمانی عێراقه‌وه‌یه کاتێک له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووک ڕه‌خنه له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێم ده‌گرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌ک نوسیویه به ئاگاداری سه‌رکرده کورده‌کان پاره له بانکه‌کانی هه‌ولێره‌وه ڕه‌وانه‌ی ڕێکخراوه تێرۆریستیه‌کان ده‌کرێت.
به‌کر حه‌مه سدیق ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان نکوڵی له‌و ڕوانینه‌ی چه‌له‌بی ده‌کات و به ڕاگه‌یاندنێکی بێ بنه‌ماش ناودێری ده‌کات و ده‌شڵێت له‌وانه‌یه هه‌ر ته‌نها ڕای خۆی بێت.
به‌ڕێز حه‌مه سدیق ده‌شڵێت له ده‌مێکدا به‌غدا و هه‌ولێر ده‌خوازن که‌لێنی جیاوازیه‌کانیان که‌م بکه‌نه‌وه، ئیدی پێویستی نه‌ده‌کرد ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی ئه‌و جۆره ڕاگه‌یاندنه بدات به‌ڵکو ده‌بوایه ڕاگه‌یاندنه‌کانی له خزمه‌ت دۆزی ئاشته‌واییدا.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌و داوایه‌ی تاریق ئه‌لهاشمی جێگری پێشوی سه‌رۆکی عێراق که ئێستا له تورکیایه له سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق کردویه‌تی بۆ بنه‌بڕکردنی کاری تێرۆریزم یان هه‌رهیچ نه‌بێت که‌م کردنه‌وه‌ی توندوتیژیه‌کان، به‌کر حه‌مه سدیق ده‌ڵێت ئه‌و داوایه له ئاکامی په‌رچه‌کرداری هه‌ندێک له ڕێکخراوه‌کانی ماڵی شیعه‌یه له عێراقدا دژ به هێرشه‌کانی ڕێکخراوه توندڕه‌وه‌کانی سوننه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:

Your browser doesn’t support HTML5