زۆرێک له چاودێرانی سیاسی له‌وبڕوایه‌دان مانه‌وه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق له ده‌سه‌ڵاتدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و پشتیوانیه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران لێی ده‌کات.
حه‌سه‌ن جیهاد، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت هه‌ر ئێران نییه به ته‌نها ئه‌و پشتیوانیه له نوری ئه‌لمالیکی بکات، به‌ڵکو وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاش پاڵپشتی مالیکیه، ئه‌مه بێ له‌وه‌ی له ناوخۆی عێراقیشدا لایه‌ن هه‌ن پشتیوانی لێده‌که‌ن.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵین ساڵح، به‌ڕێز جیهاد ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات وه‌ک ده‌ڵێت به‌بێ هیچ گومانێک هه‌رکه‌سێکی تر بێته شوێنی مالیکی گۆڕانکاری له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی دێته ئاراوه، به‌ڵام بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی و به تایبه‌تیش له دۆسێی سوریادا له‌وبڕوایه‌دا نییه چونکه وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌وه‌تا ئه‌مریکا و ئه‌وروپاش زۆر به ته‌نگه‌وه نین بۆ گۆڕینی ڕژێم له سوریادا ده‌نا هاوشێوه‌ی لیبیا ده‌یانتوانی به‌زوویی کۆتایی به قه‌یرانه‌که بێنن.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:

Your browser doesn’t support HTML5