سه‌رۆکی شورای نیگهبانی ئێران ده‌ڵێت ڕه‌نگه ئه‌و کاندیدانه‌ی سه‌رۆکایه‌تی دور بخرێنه‌وه که خوازیارن وڵاته‌که په‌یوه‌ندی ته‌واوی له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا هه‌بێت.
ئایه‌توڵڵا ئه‌حمه‌د جه‌نه‌تی که به لیسـتی ناوی کاندیده‌کاندا ده‌چێته‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی به ڕادیۆی ده‌وڵه‌تی ئێرانی گوت ژماره‌یه‌ک له‌وانه‌ی خۆیان بۆ سه‌رۆکایه‌تی ناونووسکردووه، ڕه‌نگه پـێیان وابێت به گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکادا، سزا نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کانی به‌سه‌ر وڵاته‌که‌دا کۆتایی‌یان پـێ دێت.
جه‌نه‌تی گوتی " له ڕاستیدا ده‌بێت پـێـکهنینمان به‌م لێدوانانه بێت. ئه‌گه‌ر که‌سێـک تێڕوانینی له‌و جۆره‌ی هه‌بێت ئایا ده‌شێت په‌سه‌ندبکرێت یان ده‌نگی بۆ بدرێت؟"
له‌وه‌تای سـاڵی 1979 وه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا په‌یوه‌ندی دیـپلۆماسی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا نه‌ماوه. هیچ کاندیدێـکی ناودار پـێشـنیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌واوی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نه‌کردووه، به‌ڵام یه‌ک کاندید که ڕیفۆرمخواستهکان پـشـتگیری ده‌که‌ن، سه‌رۆکی پـێشـوو ئه‌کبه‌ر هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی پـێشـنیاریکردووه په‌یوه‌ندیـیه‌کان باشبکرێن.
لیسـتی کۆتایی کاندیده‌کان ڕۆژی سێشه‌ممه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.