ڕۆژنامه‌ی حوریه‌تی تورکی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا گوتوویه‌تی کۆمپانیایه‌کی نه‌وتی تورکیا به‌نیازه له‌گه‌ڵ کۆمپانیای ئێکسۆ‌ن مۆبڵی ئه‌مه‌ریکایی به دوای نه‌وتدا بگه‌ڕێن له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقدا.
به‌پـێی ڕۆژنامه‌که ئه‌ردۆغان گوتوشیه‌تی به ڕه‌زامه‌ندی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان له‌گه‌ڵ ئێکسـۆن مۆبڵدا به‌م ڕێـکه‌وتنه گه‌یشـتوون.
سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا که به سه‌ردانێـک له ئه‌مه‌ریکایه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه که‌وا ورده‌کاری ڕێـکه‌وتنه‌که له میانه‌ی وتووێژه‌کانی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکایی گه‌ڵاڵه ده‌بێت.
ئه‌ردۆغان ناوی کۆمپانیا تورکیـیه‌که‌ی ئاشـکرا نه‌کردووه که بڕیاره له‌گه‌ڵ ئێکسۆ‌ن مۆبڵ بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته کاربکات.
جێی ئاماژه‌یه له 29 ی مانگی سێ ئه‌ردۆغان بۆ یه‌که‌م جار ئاشـکرای کرد که‌وا له بواری وزه‌دا ئانکه‌ره تاووتوێی ڕێـکه‌وتنێـک له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی کوردی له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقدا ده‌کات.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی تورکیا نیگه‌رانی لێـکه‌وتووه‌ته‌وه له‌وه‌ی بـبێته مایه‌ی دابه‌شبوونی عێراق، به‌ڵام ئه‌ردۆغان ئه‌م مهترسیـیانه ڕه‌تده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت ڕێـکه‌وتنه‌که له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولادایه.