ئه‌ندامانی ده‌وڵه‌تی یاسا له عێراق جه‌خت ده‌که‌نه‌وه له‌وه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاته‌که ده‌توانێت بۆ گه‌ڕی سێهه‌می سه‌ره‌ک وه‌زیریی خۆی کاندید بکاته‌وه.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنانه له ده‌مێکدایه که پێشتر په‌رله‌مانی عێراق به‌رنوسی یاسای سنوردار کردنی ماوه‌ی 3 سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی عیراقی (سه‌رۆکایه‌تی کۆمار، سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران) سنوردار کرد بۆ ته‌نها دوو گه‌ڕ.
دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین له‌وبڕوایه‌دا نییه ئه‌گه‌ر نوری ئه‌لمالیکی ههنگاوێکی له‌و شێوه‌یه بنێت بتوانێت پشتیوانیه‌کی سیاسی و یاسایی به‌ده‌ست بێنێت هه‌ر وه‌ک چۆن له ڕووی مۆڕاڵیشه‌وه پشتیوانی ناکرێت چونکه خۆ کاندیدکردنه‌وه‌ی مالیکی له‌گه‌ڵ ئه‌و پرۆسه سیاسیه‌ی عێراقدا ناگونجێت که باس له فێدراڵی و دیموکراسی ده‌کات.
دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک ده‌شڵێت هه‌وڵی مالیکی بۆ خۆ کاندید کردنه‌وه‌ی له‌وانه‌یه شیعه‌کانی عێراقیش بخاته قه‌یرانه‌وه له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی ناتوانن ڕه‌واییه‌کی یاسایی بۆ بدۆزنه‌وه له ده‌مێکدا له ڕووی ئاینزایی و مه‌رجه‌عیه‌ته‌وه ده‌شێت پشتگیری بکه‌ن.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به ڕۆڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری خۆ کاندیدکردنه‌وه‌ی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق، دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک ده‌ڵێت ئێران هێنده‌ی ئه‌وه‌ی به دوای ئایدیۆلۆژیای شیعهگهراییهوهیه هێنده به‌شوێن ئه‌وه‌دا نییه ئایا که‌سی سه‌ره‌ک وه‌زیر کێیه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:

Your browser doesn’t support HTML5
وتووێژ له‌گه‌ڵ دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک