پارتی کرێـکارانی کوردسـتان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ده‌سـتیکرد به کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له تورکیا به‌ره‌و بنکه‌کانی له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق، به‌مه‌ش قۆناغێـکی گرنگ له‌و پـرۆسه ئاشـتیـیه‌ی له‌و وڵاته بۆ چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی کورد دانراوه، چووه بواری جێبه‌جێـکردنه‌وه.
گولتان کشناک هاوسه‌رۆکی پارتی ئاشـتی و دیموکراسی (به‌ده‌په) ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند که‌وا کۆمه‌ڵی یه‌که‌می سه‌رهه‌ڵـداوانی په‌که‌که به‌ره‌و سنووره‌کانی عێراق ده‌رچوون.
گوتیشی له سه‌ره‌تادا گه‌ریلاکانی له قوڵایی تورکیادان ده‌کشێنه‌وه و پاشـان ئه‌وانه‌ی له سـنوورهکانهوه نزیکن.
پارتی کرێـکارانی کوردسـتان و حکومه‌تی تورکیا ده‌ڵێن سه‌رهه‌ڵـداوان له چه‌ند ڕێـگایهکهوه به هێمنی ده‌کشێنه‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا بوله‌ند ئارینج گوتی ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڕواننه پـرۆسه‌ی کشـانه‌وه‌که و ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌وان گرنگه ئه‌نجامه‌که‌یه‌تی. گوتیشی ههستێـکیان هه‌یه که‌وا له ئامانجه‌که‌یان نزیکبوونه‌ته‌وه.