دادگایه‌کی وڵاتی کینیا دوو که‌سی ئێرانی به تاوانبار داناوه به‌هۆی پیلان دانان بۆ هێرشکردنه سه‌ر ئامانج و نیشانه‌کانی ڕۆژئاوا له کینیادا.
کاربه‌ده‌ستانی کینیا ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ 5 شه‌ممه دادپارێزان هۆکاری سه‌لمێندراویان هه‌بووه بۆ بڕیاره‌که‌یان و گوناهبارکردنی ئه‌و دوو که‌سه ئێرانیه.
(ئه‌حمه‌د ئه‌بولفه‌تحی موحه‌مه‌د) وه (سه‌ید مه‌نسور موسه‌وی) به کارکردن و ئاماده‌کاری گوناهبارکراون بۆ زیان لێدانی گه‌وره له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ڕۆژئاوا له کینیادا و ده‌شڵێن پاش ده‌ستگیرکردنی ئه‌و دوو که‌سه ئێرانیه له مانگی 6ی ساڵی 2012 دا توانراوه ده‌ست بگیرێت به‌سه‌ر 15 کیلۆگرام مه‌تریاڵی جۆری ( ئاڕ- دی- ئێکس) که بۆ ته‌قینه‌وه به‌کارده‌هێنرێت.
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوودا کارمه‌ندانی ئێرانی له زۆرێک له‌و هێرشانه‌ی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ڕووده‌ده‌ن گومانبارن وه‌ک ئه‌وانه‌ی له ئازه‌ربایجان و تایلاند و هیندستان کراون.
زۆربه‌ی ئه‌و پیلانانه‌ی داڕێژراون ئیسرائیل ئامانج بوون تیایاندا.
کاربه‌ده‌ستانی دژه تێرۆر له کینیا ده‌ڵێن ئه‌و ئێرانیانه‌ی له وڵاته‌که‌یاندا ده‌ستگیرکراون ئه‌ندامانی هێزی قودسی سه‌ر به پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامین.