وائل ئه‌لحه‌لقی سه‌رۆک وه‌زیری سوریا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له هه‌وڵێـکی کوشتن ڕزگاری بوو کاتێـک له ناوچه‌ی مه‌ززه‌ی ڕۆژئاوای دیمه‌شقی پایته‌خت بۆمبێـک به کاروانی ئۆتۆمبیله‌کانیدا ته‌قیه‌وه.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی سوریا ڤیدیۆ و وێنه‌ی شوێنی ته‌قینه‌وه‌که‌یان بڵاوکرده‌وه و تیایدا ژماره‌یه‌ک ئۆتۆمبیل زیانیان به‌رکه‌وتووه، له نێویاندا پاسێـکی قوتابخانه ڕه‌ش ههڵگڕابوو.
کاربه‌ده‌سـتانی سوریا ده‌ڵێن ئه‌مه کاری تێرۆرسـتانه، ئه‌مه‌ش ئه‌و دهسـتهواژهیهیه که ڕژێمی سوریا بۆ نه‌یارانی خۆی به‌کاریده‌هێنێت.
جێی ئاماژه‌یه مه‌ززه یه‌کێـکه له‌و ناوچانه‌ی شوێنی حه‌وانه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆری کاربه‌ده‌سـتانی حکومه‌ته و تیایدا ڕێوشوێنی توندی ئاسایشی لێگیراوهتهبهر.
له لایه‌کی دیکه‌وه کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریای بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت به‌پـێی ئه‌و ڕاپـۆرتانه‌ی پـێی گه‌یشتووه یه‌ک له پاسه‌وانه‌کانی ئه‌لحه‌لقی کوژراوه و هه‌واڵیش هه‌یه ده‌ڵێت پاسه‌وانێـکی دیکه‌ی به سه‌ختی برینداربووه.