به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما ده‌ڵێت ئاژانسه‌کانی زانیاری نه‌هێنی ئه‌مه‌ریکا له‌و باوه‌ڕه‌دان بۆی هه‌یه سوریا چه‌کی کیمیاوی به ڕاده‌یه‌کی که‌م به‌دژی هێزه سه‌رهه‌ڵداوه‌کان به‌کار هێنابێت، هه‌رچه‌نده به‌ڵگه‌یه‌کی ته‌واو پێویسته به‌ر له‌وه‌ی سه‌رۆک ده‌ست له بڕیاڕێک بدات.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا چاک هێگل گوتی،" کۆمه‌ڵگای زانیاری نه‌هێنی ئه‌مه‌ریکا وای مه‌زنده ده‌کات و به هێندێک ڕاده‌ی جیاوازی پشتڕاست بوون، که ڕژێمی سوریا چه‌کی کیمیاوی به ئاستێکی که‌م به تایبه‌تی که‌رسته‌ی کیمیاوی سارین-ی به‌کار هێناوه."
پێشتر به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئۆباماگوتبوی به‌کار هێنانی چه‌کی کیمیاوی له لایه‌ن حکومه‌تی بشار ئه‌سه‌ده‌وه به‌زاندنی هێڵی سوره.
ژماره‌یه‌ک له یاسادانه‌رانی ئه‌مه‌ریکا داوایان کردووه سه‌رۆک ئۆباما ده‌ست له بڕیاری توندتر بدات به‌دژی ڕژێمی سوریا. سناتۆر جان مه‌کێن-کۆماری- گوتی،" سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا گوتویه‌تی ئه‌گه‌ر بشار ئه‌سه‌د چه‌کی کیمیاوی به‌کار بهێنێت هه‌ڵوێسته‌کان ده‌گوڕدرێن و ئه‌وه هێڵی سور ده‌به‌زێنێت. به‌ڕای من زۆر ڕوون و ئاشکرایه هێڵی سور به‌زێندراوه."
ئه‌مه بابه‌تی ئه‌م مێزگرده‌یه که مۆعته‌به‌ر شێروانی سازی داوه له گه‌ڵ نوسه‌رو چالاکوانی سیاسی وه‌لید حاجی عه‌بدولقادر و نوسه‌رو شاره‌زای کاروباری سوریا هۆشه‌نگ برۆکا کردووه.
به‌ڕێز وه‌لید حاجی عه‌بدولقادر ده‌ڵێت زۆر به‌ڵگه‌و نیشان هه‌ن سه‌باره‌ت به ئه‌وه‌ی ڕژێمی سوریا چه‌کی کیمیاوی به‌کار هێناوه.
هۆشه‌نگ برۆکا ده‌ڵێت ئه‌و ئاگاهییانه‌ی دراون جێگای مشتومڕن و ئه‌وه‌ی جێگای سرنجه ئه‌وه‌یه وا دیاره سه‌رۆک ئۆباما باش له ئه‌زمونی عێڕاق سودی وه‌رگرتووه و ده‌ڵێت به وریایه‌وه هه‌نگاو ده‌نێت.

Your browser doesn’t support HTML5
مێزگرد: به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی له لایه‌ن حکومه‌تی سوریا