چاوه‌ڕوان ده‌کرێت وه‌زیرانی ده‌روه‌ی گروپی هه‌شت ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له میانه‌ی کۆبونه‌وه‌که‌ی لهندهنیاندا سه‌نگی بخه‌نه سه‌ر قه‌یرانی سوریا و مه‌سه‌له‌ی کۆریای باکور.
دوێنێش له په‌راوێزی کۆبونه‌وه‌که‌دا له میانه‌ی ئێواره‌خوانێـکدا، کاربه‌ده‌ستان وتووێژی جیاجیایان ئه‌نجام دا، له‌وانه به‌شێـکی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئۆپۆزسۆنی سوریادا.
ئۆپۆزسۆنی سوریا داوای یارمه‌تی زیاتری له‌شکری له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌یرکا جان کێری و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ڕیتانیا ولیه‌م هه‌یگ کرد، به‌ڵام کاربه‌ده‌ستێکی ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند ئه‌وان په‌یمانی هیچ شتێکیان نه‌داوه.
جێی باسه کێری و هه‌یگ به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌ی دۆستانی گه‌لی سوریاش ده‌که‌ن که بڕیاره له کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا له ئه‌سته‌نبوڵ به‌ڕێوه بچێت.