سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق له نێوه‌ندی هه‌روادێ و قوڵبونه‌وه‌ی زیاتری قه‌یرانی سیاسی وڵاته‌کدا ده‌ڵێت پێکهێنانی حکومه‌تێکی نوێ له‌سه‌ر بنچینه‌ی زۆرترایه‌تی ده‌بێته چاره‌سه‌ری ئاڵۆزیه‌کانی عێراق.
هاوکات ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردیش له عێراقدا ڕۆژی چوارشه‌ممه نامه‌که‌ی خۆیان گه‌یانده ده‌ستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی له به‌غدا.
په‌رله‌مانتار عادل عه‌بدوڵا له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت پێویست بوو ئه‌و نامه‌یه ئاڕاسته‌ی هاوبه‌ندی ده‌وڵه‌تی یاسا بکرابا، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی کێشه‌کان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی یاسادایه نه‌ک هاوپه‌یمانی نیشتیمانی.
به‌ڕێز عه‌بدوڵا ده‌شڵێت زۆرێک له پێکهاته‌کانی ناو هاوپه‌یمانی نیشتیمانی خاوه‌نی بڕیاری سیاسی نین و ته‌نها لایه‌نێکیان که خاوه‌ن هێز بێت لایه‌نی سهدریهکانه و ئه‌م لایه‌نه‌ش وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌و کارتی فشارانه‌ی به‌کاریان ده‌هێنێت ته‌نها بۆ ده‌ستکه‌وتی زیاتری خۆیه‌تی وه‌ک له دۆسێ گشتیه‌کان.
عادل عه‌بدوڵا ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات ئه‌و هه‌وڵه‌ی مالیکی ده‌یدات بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی زۆرترایه‌تی ته‌نها وه‌ک پڕۆپاگه‌نده‌یه‌کی هه‌ڵبژاردنه ده‌نا نه ده‌توانێت ئه‌و داوایه‌ی خۆی به‌جێبگه‌یه‌نێت و نه حکومه‌تی زۆرینه‌ش ده‌بێته مایه‌ی چاره‌سه‌رکردنی کێشه سیاسیه‌کانی عێراق.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدوڵا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:

Your browser doesn’t support HTML5
وتووێژ له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدوڵا