ڕابه‌ری جه‌بهه‌ت ئه‌لنوسره‌ی سوریا ڕه‌تیکرده‌وه له‌گه‌ڵ گروپی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق یه‌کیان گرتبێت و ده‌ڵێت که‌س بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ڕاوێژی پـێ نه‌کردوون.
ئه‌بو محه‌مه‌د ئه‌لجۆلانی به‌رپـرسی ئه‌م کۆمه‌ڵه ئیسلامیـیه توندڕه‌وه‌ی سوریا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له په‌یامێـکی ده‌نگیدا که له‌سه‌ر ئنته‌رنێت بڵاوکرایه‌وه ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی باڵی ڕێـکخراوی سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌ی عێراق هیچ له باره‌ی مه‌سه‌له‌ی یه‌کگرتن ڕاوێژ و په‌یوه‌ندیـیان پـێنهکردوون.
گوتیشی ئه‌وان وه‌ک ئه‌ندامانی ئه‌لنوسره وه‌ک خۆیان ده‌مێنـنه‌وه و سیاسه‌تیشیان ناگۆڕن و هه‌روه‌ها ناوی جه‌بهه‌ت ئه‌لنوسره‌ش وه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه.
به‌ڵام هاوکات گوتی جه‌بهه‌ت ئه‌لنوسره گوێڕایه‌ڵی ئه‌یمه‌ن ئه‌لزه‌واهری ڕابه‌ری ڕێـکخراوی ئه‌لقاعیده ده‌بێت.
جێی ئاماژه‌یه دوێنێ په‌یامێـکی ده‌نگی به ناوی ئه‌بو به‌کر ئه‌لبه‌غدادی ڕابه‌ری کۆمه‌ڵی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق بڵاوکرایه‌وه و تیایدا یه‌کگرتنی هه‌ردوو باڵی قاعیده‌ی عێراق و سوریای ڕاگه‌یاند و گوتی ئیدی پـێـکه‌وه ناوه‌که‌یان ده‌بێت به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شـام.