له هێرشێـکدا بۆ سه‌ر دادگایه‌ک له هه‌رێمی فه‌ڕه‌حی ڕۆژئاوای ئه‌فغانسـتان 53 که‌سی سیڤیل و 9 هێرشبه‌ر کوژراون.
عه‌بدولڕه‌حمان زوهندی گوته‌بێژی فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێمی فه‌ڕه‌حی ڕۆژئاوای ئه‌فغانسـتان ڕایگه‌یاند، له‌و هێرشـه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه کرایه سه‌ر دادگایه‌کی شـاری فه‌ڕه‌ح 34 که‌سی سیڤیل و 10 که‌س له هێزه‌کانی ئاسایش و 9 هێرشبه‌ر کوژراون.
ئاغا نور کهمتۆز به‌ڕێوه‌به‌ری پـۆلیسی هه‌رێمی فه‌ڕه‌ح ده‌ڵێت کۆمه‌ڵێـک خۆکوژی تاڵیبان به جلوبه‌رگی سه‌ربازی و ماشێنی له‌شـکری ئه‌فغانیـیه‌وه ئه‌مڕۆ توانیویانه له خاڵێـکی پشـکنینی شـاری فه‌ڕه‌ح بێنه ناو شـاره‌که‌وه و پاشـان په‌لاماری دادگاکه‌یان داوه.
ده‌شڵێت له‌گه‌ڵ گهیشـتنیاندا بۆ به‌رده‌م دادگاکه، دوو له هێرشبه‌ره‌کان یه‌ک له ماشێنه‌کانیان به‌خۆیانه‌وه ته‌قاندووه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌ی دیکه‌ش له ماشێنێـکی دیکه هاتوونه‌ته ده‌رێ و هێرشیان کردووه‌ته ناو دادگاکه و ئیدی شه‌ڕه ته‌قه ده‌سـتیپـێـکردووه.
ئاغا نور ده‌ڵێت ئامانجی هێرشبه‌ران ئازادکردنی 15 ده‌سـتگیرکراوی تاڵیبان بووه که ئه‌مڕۆ له‌و دادگایه دادگایی ده‌کران.
عه‌بدولحه‌کیم ڕه‌سوڵی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشـخانه‌ی فه‌ڕه‌ح ده‌ڵێت 80 که‌سیش که له‌و هێرشه‌دا برینداربوون ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشـخانه کراون.