پارتی ئیخوان ئه‌لموسلیمینی میسر ڕه‌خنه‌ی توند له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌گرێت و ده‌ڵێت به ئاشـکرا دهستوهردانێـکی ناخوازراو له کاروباری ناوخۆی میسردا ده‌دات.
پارتی ئیخوانی سه‌ر به سه‌رۆک محه‌مه‌د مورسی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له ڕاگه‌یاندنێـکیدا له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌ی به توندی لێـدوانه‌کانی دوێنێی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڤکتۆریا نۆلاندی سه‌رزه‌نشتکرد.
گوته‌بێژه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ڕه‌خنه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر گرت له به‌رامبه‌ر دادگایی‌کردنی ڕۆژنامه‌وانێـکی میسری که ڕه‌خنه‌ی له سه‌رۆک مورسی گرتبوو. گوتبووشی کاربه‌ده‌سـتانی میسر لێپـرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا ده‌که‌ن که ڕه‌خنه له حکومه‌ت ده‌گرن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی هێرش ده‌که‌نه سه‌ر خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت پشـتگوێ ده‌خات.