هه‌ڵبژاردنه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له مانگی شه‌شدا ده‌کرێت و چاودێریش له‌و بڕوایه‌دان به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشوی ئێران‌دا ، هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ئه‌مساڵی سه‌رۆکایه‌تی گه‌رم و گوڕیه‌کی ئه‌وتۆی نابێت.
ئه‌م سێ مانگه‌ی ڕابردووی ساڵی 2013 ئاماژه‌ن به‌وه‌ی سه‌رۆکی ئێستای ئێران مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به‌پێی یاسا و ڕێساکانی ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی ناڕوات به‌ڕێوه.
هه‌رچه‌نده وه‌هاش بڕیار بوو سه‌رۆکی ئێران به‌بێ به‌شداریکردن له هیچ یاریه‌کی سیاسی هه‌ڵبژاردندا بێده‌نگ له پۆسته‌که‌ی و له دیمه‌نه سیاسیه‌کانی وڵاته‌که‌ش بکشێته‌وه، به‌ڵام له‌پڕ خواستی خۆی نیشاندا بۆ پشتیوانکردن له ئه‌سفه‌ندیار ڕه‌حیم ڕاوێژکاره‌که‌ی خۆی تا ببێته سه‌رۆکی داهاتووی ئێران.
لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا به‌ڕاست ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌خوازێت ڕاوێژکاره‌که‌ی ببێته سه‌رۆکی ئێران یان هاتووه یاریه‌کانی ڤلادیمیر پوتن سه‌رۆکی ڕوسیا دووباره ده‌کاته‌وه له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی یان سه‌رۆکی ڕاسته‌وخۆی وڵاته یانیش له‌ودیوو په‌رده‌وه ده‌بێته سه‌رۆکی ڕاسته‌قینه‌ی وڵات؟
ئا له‌م ململانێیه‌دا رۆڵی میدیای ئێرانی چییه؟ ئایا ده‌توانێت چ جۆره پشتیوانیه‌ک بۆ کاندیده‌کان دابین بکات یان ئه‌میش ناتوانێت له سیاسه‌ته‌کانی ڕابه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران خۆی لابدات؟
به‌ڵێن ساڵح له‌م مێزگرده‌دا میوانداری هه‌ر یه‌ک له‌م به‌ڕێزانه ده‌کات:
موسته‌فا مه‌عروفی، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان
فازیل وه‌لیان ، چالاکوانی سیاسی و مافه سیڤیڵیه‌کان
زانیاری زیاتر له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه:

Your browser doesn’t support HTML5
مێزگرد : هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئێران