کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن 3 کچی چالاکوانی به‌ریتانی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک پاکسـتانی که له‌گه‌ڵ کاروانێـکی کۆمهکردندا بوون بۆ که‌رتی که‌رتی غه‌ززه، له شـاری به‌نغازی ڕۆژهه‌ڵاتی لیبیا له لایه‌ن ژماره‌یه‌ک میلیتانی سه‌ر به حکومه‌ته‌وه ده‌سـت درێژی کراوه‌ته سه‌ر نامووسیان.
عه‌وه‌ز ئهلبهرعهسی جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری لیبیا که سه‌ردانی قوربانیـیه‌کانی کرد له نه‌خۆشـخانه، گوتی دووانیان که‌سوکاریان له‌گه‌ڵدا بووه کاتێـک ڕۆژی سێشه‌ممه میلیتانه‌کان فڕانوویانن له‌و ده‌مه‌ی به‌ره‌و فڕۆکه‌خانه‌ی به‌نغازی ده‌چوون به مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه بۆ لیبیا.
گوتیشی چوار له‌و پـێنج میلیتانهی تاوانه‌که‌یان ئه‌نجامداوه، ده‌سـتگیرکراون و باوکی تاوانباری پـێـنجهمیش به‌ڵێنی داوه کوڕه‌که‌ی ڕاده‌سـتی پـۆلیس بکات.
باڵیۆزی به‌ریتانیا له لیبیا له باره‌ی ڕووداوه‌که‌وه گوتوویه‌تی تاوانی چه‌ند که‌سێـکه و په‌یوه‌ندی به حکومه‌ته‌وه نیـیه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و که‌سـانه دادگایی بکرێن.
جێی ئاماژه‌یه ڕێـکخراوێـکی تورکی که چه‌ند سـاڵێـکه هه‌وڵی لابردنی گه‌مارۆی سه‌ر غه‌ززه ده‌دات، له 25 ی مانگی دووه‌وه ئه‌م کاروانی کۆمه‌که‌ی له به‌ریتانیاوه ڕێـکخسبوو و به وڵاتانی مه‌غریب و تونس و لیبیادا تێپه‌ڕبوون بۆ کۆکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ک بۆ فهڵهستینیـیهکانی غه‌ززه، به‌ڵام کاروانه‌که له لایه‌ن پاسه‌وانانی سنووری میسره‌وه ڕێگه‌ی لێـگیرا به‌هۆی وه‌رنه‌گرتنی ڤیزاوه.