له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌روا دێت و گرژیـیه‌کان له نیمچه دورگه‌ی کۆریا پـتر ده‌بن، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه کۆریای باکور ڕایگه‌یاند که‌وا ئه‌و هێڵه تهلهفونیـیه گه‌رمه‌ی که یه‌کێـک بوو له دوایـین ڕێگه‌کانی په‌یوه‌ندیکردنی له‌گه‌ڵ کۆریای باشوردا، بڕیویه‌تی.
ئاژانسی دهنگوباسی ناوه‌ندی کۆریا ئه‌مڕۆ گوتی کاربه‌ده‌سـتان پهیامێـکیان بۆ سیۆل ناردووه که تیایدا هاتووه، له‌وه‌تای شیانی هه‌یه له هه‌ر سـاتێـکدا شه‌ڕ هه‌ڵبگیرسێت، ئیدی چیدی گرنگ نیـیه ئه‌و په‌یوه‌ندیـیانه هه‌بن.
هه‌روه‌ها ئه‌م ڕاگه‌یاندنه له ڕێـگه‌ی ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تیشه‌وه بڵاوکرایه‌وه.
وه‌زاره‌تی یه‌کگرتنه‌وه‌ی کۆریای باشور هه‌واڵی بڕینی ئه‌و هێڵه تهلهفونیـیهی بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای پـشـتڕاستکرد، که ده‌که‌وێته هه‌رێمی پـیشـه‌سـازی هاوبه‌شی کایسۆنگ، ئه‌وه‌ی له باکوری ناوچه‌ی له چهکداماڵیوی نێوان هه‌ردوو وڵاتدایه.
له ڕابردوودا کۆریای باکور هێڵی گه‌رمی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی خۆی له‌گه‌ڵ باشوردا بڕیوه و به شێوه‌یه‌کی کاتی کرێـکارانی کۆریای باشوری له‌و ناوچه پـیشه‌سـازیـیه وه‌لاوه ناوه. به‌ڵام هێشـتا ڕوون نیـیه هه‌تا چه‌ند ئه‌م پـێشـهاته نوێـیانه کار له‌سه‌ر ئه‌و شوێنه پـیشه‌سـازیـیه ده‌که‌ن.
ئه‌مانه له کاتێـکدایه که نزیکه‌ی ڕۆژانه پـیۆنگ‌یانگ هه‌ڕه‌شه شه‌ڕ له دژی باشور ده‌کات.
کۆریای باکور توڕه‌یه له مانۆڕی له‌شـکری سـاڵانه‌ی نێوان کۆریای باشور و ئه‌مه‌ریکادا و هه‌روه‌ها ئه‌و سـزا نوێـیانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌سه‌ریدا سه‌پاندویه‌تی له‌سه‌ر تاقیکردنه‌وه ناوکیـیه‌که‌ی ئه‌م دوایـیه‌ی.