پرۆسه‌ی ئاشتی له تورکیادا ده‌چێته قۆناغێکی نوێوه پاش ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له نه‌ورۆزی ئه‌مساڵدا.
له ئێستادا پرسیارگه‌ل زۆرن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا شیانی کۆتاییه‌کانی ئه‌م پرۆسه‌یه چۆن ده‌بن و ئایا کۆتاییه‌کی ئاشتیانه ده‌بێت وه‌ک باسی لێوه ده‌کرێت؟
نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وانی تورک تۆلین دۆلۆغلو ده‌ڵێت له نێو ڕای گشتی تورکیادا پرسیاری تریش هه‌ن له‌وانه ئایا چۆن ئه‌م پرۆسه‌یه به‌ره‌وپێشچون به خۆیه‌وه ده‌بینێت؟ به‌ڵام ده‌شڵێت هیوایه‌کی زۆر لای خه‌ڵک هه‌ن که ئه‌م پرۆسه‌یه ئاشتی به‌دوای خۆیدا بێنێت و کوردیش له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا چاویان له‌م پرۆسه‌یه‌یه به کوێ ده‌گات و هه‌موانیش ده‌زانن ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م پرۆسه‌ی ئاشته‌واییه له نێوان ئانکه‌ره و پارتی کرێکارانی کوردستاندا گۆڕانکارییه‌کی ڕیشه‌یی به‌سه‌ر دۆسێی کورد له ناوچه‌که‌دا ده‌هێنێت.
زۆرێک له چاودێران به گومانه‌وه له‌م پرۆسه‌یه ده‌ڕوانن له‌و ڕوانگه‌یه‌وه که هێشتا تورکیا نه‌خشه ڕێگایه‌کی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد ئاشکرا نه‌کردووه.
ئه‌وه‌ش که گومانه‌کانی زیاتر گه‌رم و گوڕ کرد، ئه‌و په‌یامه‌ی سه‌رۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان (موراد قه‌ره‌یلان) بوو له په‌یامه‌که‌یدا که گووتی "هێشتاش نازانن ئایا حکومه‌تی تورکیا پڕۆژه‌یه‌کی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌رکردن یان نا".
تۆلین دۆلۆغلو ده‌ڵێت ئه‌مه‌ش پرسیاری خه‌ڵکێکی زۆره له تورکیادا ئایا پارتی داد و گه‌شه‌پێدان نه‌خشه ڕێگایه‌کی هه‌یه یان نا بۆ ئه‌م چاره‌سه‌رکردنه به تایبه‌تیش له‌پاش ئه‌و په‌یامه‌ی ئۆجه‌لان بۆ ده‌ستپێکی قۆناغێکی نوێ به‌بێ په‌نابردنه به‌ر توندوتیژی.
"ئه‌م پرۆسه‌ی ئاشتیه بێ باجدان نابێت" وه‌ک شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی له ناو و له ده‌ره‌وه‌ی تورکیاشدا ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن و ده‌شڵێن له‌وانه‌یه پارتی داد و گه‌شه‌پێدان باجێکی زیاتر بدات، به‌ڵام نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان تۆلین دۆلۆغلو ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌و باجدانه هه‌بێت ئه‌وا یانی هه‌موو که‌سێک ئه‌و باجه ده‌دات و ئه‌و باجدانه‌ش یانی گه‌ڕێکی تری توندوتیژی و ئه‌مه‌ش یانی کوژرانی زیاتری خه‌ڵک.
خانم دۆلۆغلو ده‌ڵێت کورد و تورکیش ده‌زانن په‌که‌که ناتوانێت پارچه‌یه‌ک له تورکیا لێبکاته‌وه و ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی کوردی دابمه‌زرێنێت و هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی تورکیاش باش له‌وه ده‌زانێت که به هیچ شێوه‌یه‌ک ناتوانێت کۆتایی به په‌که‌که بێنێت، بۆیه له ئێستادا باجدان گرنگ نییه هێنده‌ی ئه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتنی پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی گرنگه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وانی تورک تۆلین دۆلۆغلو بنکه له ئانکه‌ره به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه:

ئیمرالی

موراد قه‌ره‌یلان

Your browser doesn’t support HTML5
ڕاپۆرت له‌سه‌ر لێدوانه‌کانی تولین دۆلۆغلو