لیستی عێراقیـیه نامه‌یه‌ک ئاڕاسته‌ی یه‌کێتی په‌رله‌مانی جیهانی ده‌کات ده‌رباره‌ی دوا پـێشـهاتی سیاسی و هه‌ڵسوکه‌وتی حکومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌کانی له ده‌سه‌ڵاتدا.
له‌سه‌ر زاری سه‌لمان جومه‌یلی سه‌رۆکی کوتله‌ی عێراقیـیه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ناوه‌رۆکی ئه‌م نامه‌یه ئاشـکرا ده‌کرێت و جومه‌یلی ده‌ڵێت له نامه‌که‌یاندا ته‌واوی ئه‌و پـێشـێلکاریـیانه‌ی مافی مرۆڤ باسکراوه که له ئه‌مڕۆدا بووه‌ته ڕه‌فتارێـکی به‌رده‌وامی حکومه‌تی عێراق دژ به خۆپـیشـانده‌ران و ئازادیـیهکانیش به زه‌بری هێز کپده‌کاته‌وه و کوشتن و به‌دیلگرتنی هاوڵاتیانیش به‌شێـکی تری ڕه‌فتاری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یه.
جومه‌یلی له به‌شـێـکی تری قسه‌کانیدا ڕایگه‌یاند چه‌ند جارێـکه ڕای گشـتی جیهانی ئاگادارکردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌م بارودۆخه و له ڕاپـۆرتی لێبوردنی نێودهوڵهتیشـدا ئه‌م پـێشـێلکاریـیانه ئاماژه‌یان پـێـکراوه، که‌چی حکومه‌تی عێراق بێ باکه و ڕه‌فتار و هه‌ڵسوکه‌وتی نابه‌جێی له‌گه‌ڵ نه‌یاره سیاسیـیه‌کانیدا زیاتر بێ سـنوور بووه.

Your browser doesn’t support HTML5